21/03/2025
252 جار خوێنراوەتەوە
ئەردۆغان پێشنیازدەکات ڕۆژی نەورۆز لە توركیا بكرێتە پشووی بەهار و برایەتی
پەیام
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نەورۆزی وەك جەژنی جیهانی تورك ناوبرد و پێشنیازی كرد، ڕۆژی نەورۆز لە توركیا بكرێتە پشووی بەهار و برایەتی.
لەمیانەی وتارێكدا كە بەبۆنەی نەورۆزەوە پێشكەشی كرد، سەرۆككۆماری توركیا پیرۆزبایی لە هەمووان كرد و ڕایگەیاند، پێشنیاز دەكات ڕۆژی 21ی ئادار وەك پشووی بەهارو برایەتی لە توركیا دیاری بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە پێشنیازەكە بخاتە بەردەم پەرلەمان.
ئەو دەڵێت: 21 ی ئادار و نەورۆز دەبێتە ڕۆژی ئاهەنگ و یادی هاوبەشی جیهانی تورك! ئاماژەی بەوەش داوە: نەورۆز هی هەموو نەتەوەكانە بە عەلەوی، سوننە، تورك و كوردەوە، جەژنی هەموو جوگرافیاكەمان نەك جەژنی گرووپێكی نەتەوەیی دیاریكراو.
لەبارەی بانگەوازەكەی ئۆجەلان و چەكدانانی پەكەكەوە، ئەردۆغان ڕایگەیاندووە: بەربەستەكان بۆ ئامانجی توركیایەك بەبێ تیرۆر تێپەڕێنراون و پێیان وایە بەبێ قورسكردنی كارەكە دەگەنە قۆناغی كۆتایی توركیای بێ تیرۆر.
ڕاشیگەیاندووە: پاش كۆتاییهاتنی پرۆسەكە توركیا لە دەرگای سەردەمێكی زۆرجیاواز دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە