1 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل: ئێران هێرشبکاتە سەرمان گورزێكی وێرانكەریان لێ دەوەشێنین
پەیام
وەزیری بەرگریی قەوارەی ئیسرائیل هەڕەشەی وەشاندنی گورزێكی كوشندە لە ئێران دەكات ئەگەر هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەی.
یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی قەوارەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران هێرش بكاتە سەر قەوارەكەیان، ئەوا ڕووبەڕووی "گورزێكی وێرانكەر" دەبێتەوە. ئاماژەی بەوەش كرد كە سوپای قەوارەكەی بۆ هەموو سیناریۆ و ئەگەرەكان لە ئامادەباشیی تەواودایە.
هاوكات میدیا عیبرییەكان بڵاویان كردەوە، حكومەتی قەوارەكەیان هەوڵی وەرگرتنی "گڵۆپی سەوز" لە ئەمریكا دەدات بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران.
بەپێی زانیارییەكانی دەستەی پەخشی زایۆنی، بانكی ئامانجەكانی هێزی ئاسمانیی قەوارەكەی چەندین شوێنی نوێی تێدایە كە پێشتر نەكراونەتە ئامانج، لەوانەش دامەزراوەكانی كەرتی وزە.
بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆك وەزیرانی قەوارەی ئیسرائیل كۆبوونەوەیەكی ئەمنیی نائاسایی ئەنجام بدات و ڕۆژی یەكشەممەش ئەنجومەنی وەزاریی بچووككراوە (كابینێت) بۆ تاوتوێكردنی بژاردە سەربازی و سیاسییەكان لەبارەی دۆسیەی ئێرانەوە كۆببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە گرژییەكانی ناوچەكە بەردەوامییان هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە