1 کاتژمێر پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

عەراقچی: ئاساییكردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی سامانی وڵاتان، مەترسیدارە

پەیام  

ئێران وەڵامی پێشنیارەكەی ترەمپ بۆ قەرەبووی زیانەكانی كەشتیوانی لە ناوچەكە دەداتەوە و هۆشداری لە تێكچوونی سیستمی دارایی و ئابووری نێودەوڵەتی دەدات.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا لە بەكارهێنانی سەروەت و سامانی وڵاتان بۆ قەرەبووكردنەوەی داواكارییەكانی داهاتوو و ئەوەی بە پێشینەیەكی مەترسیدار ناوبرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە ئاساییكردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی وڵاتان، موڵكی هەموو وڵاتان دەخاتە ژێر مەترسییەوە و ئەم جۆرە ڕێكارانە دەبنە هۆی دروستبوونی پشێوی لە سیستمی دارایی نێودەوڵەتی و متمانە بەو یاسا نێودەوڵەتییانە لاواز دەكات كە پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان وڵاتان ڕێكدەخەن.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران وەك وەڵامێك بوو بۆ قسەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە ئەگەری بەكارهێنانی پارە بلۆككراوەكانی ئێران بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی بەر كەشتییەكان لە كەنداو دەكەون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئاساییكردنەوەی دەستبەسەرداگرتنی سامانی وڵاتان، مەترسیدارە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكادا 55 ئێرانى كوژراون و 600 ی دیكە برینداربوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە وەڵامى چەند هێرشێکدا ئێران بنكە سەربازییەكانی ئەمریكای لە ناوچەکە بۆردومان كرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هەفتەیەى سلێمانی نزیکەى یەک ملیار دینار کەمیکردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەر شوێنێك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتەکەمان بەكاربێت دەبێتە ئامانجمان

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: ئێران هێرشبکاتە سەرمان گورزێكی وێرانكەریان لێ دەوەشێنین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەکسیۆس: ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ستراتیژی بی١ـی لە دژی ئێران بەکارهێنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌كی دیكه‌ی هێرشی كرده‌ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران

سەرەتا