1 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: هەر شوێنێك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتەکەمان بەكاربێت دەبێتە ئامانجمان

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران جەختی لە بەردەوامیی هێرشەكانی بۆ سەر بنكە ئەمریكییەكان كردەوە و ڕایگەیاند، هەر شوێنێك بۆ هێرشكردنە سەر تاران بەكاربێت دەبێتە ئامانجی شەرعی، هاوكات هۆشداری توندیان دایە بەریتانیا و وڵاتانی ناوچەكە لە لێكەوتەكانی تێوەگلانیان لە شەڕدا.

پاسداران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشێكی بەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بۆ سەر زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن، یەكەیەكی جەنگی ئەلیكترۆنی هێزە ئەمریكییەكانیان لە بنكەی "عەدێری" لە ڕێگەی هێرشێكەوە لەناوبردووە؛ كە تێیدا بورجی چاودێری گەشتی ئاسمانییان پێكاوە و ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی كوژراو و بریندار بوون.

ئێران واشنتن تۆمەتبار دەكات كە داوای ئاگربەست و دانوستان بۆ كاتكوشتن و بنیاتنانەوەی توانای سەربازیی بەكاردەهێنێت، هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمریكا بەهۆی كەمبوونەوەی موشەكەكانی لەسەر كەشتییەكانی ئۆقیانووسی هیند، پەنای بۆ فڕۆكەی بی وەنی بنكەی "فەیر فۆرد"ی بەریتانی بردووە.

هاوكات سوپای پاسداران هۆشداری دایە بەریتانیا لە لێكەوتەكانی بەشداریكردنی لە هەر ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا.

لە لایەكی ترەوە، محەمەد موخبیر، ڕاوێژكاری ڕێبەری باڵای ئێران، هۆشداری دا كە هەر بە ئامانجگرتنێكی كێڵگە نەوتی و گازییەكانی ناوچەكە، كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر بازاڕە جیهانییەكان دەبێت و لێكەوتەی مەترسیداری لێ دەكەوێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەر شوێنێك بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتەکەمان بەكاربێت دەبێتە ئامانجمان

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: ئێران هێرشبکاتە سەرمان گورزێكی وێرانكەریان لێ دەوەشێنین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەکسیۆس: ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ستراتیژی بی١ـی لە دژی ئێران بەکارهێنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌كی دیكه‌ی هێرشی كرده‌ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

سەرەتا