1 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
لە هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمریكادا 55 ئێرانى كوژراون و 600 ی دیكە برینداربوون
پەیام
هێرشە ئاسمانیەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەردەوامە و دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە باشووری ئەو وڵاتە بیسترا و وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری فەرمیی قوربانیانی هێرشەكانی ئەمریكای بڵاوكردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە: لە سەرەتای دەسپێكی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەم دواییەی ئەمریكا لە 27 ی حوزەیرانی ڕابردووەوە تائێستا 55 كەس كوژرارون و زیاتر لە 600 كەسی دیكە بریندار بوون.
میدیاكانی ئێران باس لە زنجیرە تەقینەوەی بەهێز لە ناوچە جیاوازەكانی باشووری ئەو وڵاتە دەكەن، دەنگی تەقینەوە لە شارەكانی بەندەر عەباس و ئەهواز و عەمیدیە و دەوروبەری ئەندیمشك بیستراوە.
میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بەوە كردووە چەندین تەقینەوەی دیكە لە خەنداب و كۆنارەك و خوڕەم ئاوا لە لوڕستان ڕوویان داوە و لە دوورگەی قشم سێ تەقینەوەی زۆر بەهێز بیستراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە