2 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
نیویۆرك تایمز: ئێران پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئاگربەست ڕەتكردووەتەوە
پەیام
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات ئێران پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئاگربەست ڕەتكردووەتەوە و كێشەی گەرووی هورمز ڕێگرە لە بەردەم هەر جۆرە ڕێككەوتنێكی نوێ.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری بەرپرسانی ئێرانی و عێراقییەوە بڵاویكردەوە: ئێران پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئاگربەست ڕەتكردووەتەوە كە ئەم پێشنیازە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە گەیەندراوەتە تاران.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز باسی لەوەكردووە تاران هیچ ئارەزوویەكی بۆ ڕێككەوتنێكی كاتی پیشان نەداوە كە پرسی كۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز لەخۆ نەگرێت، ئەم گەرووە ستراتیژییە لە ئێستادا بووەتە چەقی سەرەكی دروستبوونی گرژییەكان.
تا ئێستا كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكی فەرمی سەبارەت بەو زانیارییانەی ڕۆژنامەكە بڵاونەكردووەتەوە، پێشتر عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو كە عەلی زەیدی هیچ پەیامێكی ئەمریكای بۆ وڵاتەكەی هەڵنەگرتووە و سەردانەكە تایبەت بووە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە