2 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
داهاتی ئەم هەفتەیەى سلێمانی نزیکەى یەک ملیار دینار کەمیکردووە
پەیام
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 18ی 7 تاوەکو 27ى 7ى 2026، بڕی زیاتر له نۆ ملیار و 750 ملیۆن و 827 هه‌زار دیناره، کە به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردووتر، نزیکەى یەک ملیار کەمیکردووە.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌ك نۆ ملیار و 750 ملیۆن و 827 هه‌زار و 522 دینار بووه، به‌جۆرێك كه 74% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، حه‌وت ملیار و 257 ملیۆن و 972 هه‌زار و 221 دیناری واتا 74%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی دو ملیار و 492 ملیۆن و 855 هه‌زار و 304 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه كه ده‌كاته رێژه‌ی 26%ی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
داهاتی هه‌فته‌ی پێشووتری سلێمانی واته رۆژی 11ی 7 تاوەکو 18ى 7ی 2026، بڕی 10 ملیار و 581 ملیۆن و 503 هه‌زار و 522 دینار بوو، به‌مه‌ش داهاتى ئەم هەفتە 830 ملیۆن و 676 هەزار 522 دینار کەمیکردووە کە ڕێژه‌ی 7.85% دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە