22/03/2025 257 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیاو فەڕەنساو بەریتانیا داوا دەكەن بەپەلە ئاگربەستی غەززە دەستپێبكاتەوە

پەیام 

هەر یەك لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا داوا دەكەن بەپەلە ئاگربەستی غەززە دەست پێبكاتەوە و هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی ڕابوەستێت. جەختیش دەكەنەوە لەوەی، شۆك بوون بە كوژرانی خەڵكی مەدەنی لە كەرتی غەززە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە ڕایانگەیاندووە: دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە بۆ دانیشتووانی كەرتەكە و دیلەكان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كارەساتبارە، هەر بۆیە داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكەین بگەڕێنەوە بۆ دانوستان بۆ بەدەستهێنانی ڕێككەوتنی ئاگربەستی هەمیشەیی و تەواوەتی لە غەززە.

ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا ئاماژەیان بەوە داوە، هەست بە شۆكێكی قووڵ دەكەن بەهۆی ڕووداوی بەئامانجگرتنی باڵەخانەیەكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە غەززە، ڕاشیدەگەیەنن: پێویستە لەسەر ئیسڕائیل بە تەواوی ڕێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرێت و ڕێگە بدات هاوكاری بەپەلە بگاتە خەڵكی غەززە.
لە ڕاگەیەنراوی ئەو سێ وڵاتە ئەورووپیەدا هاتووە: ئاگربەست تاكەڕێیە بۆ ئاشتیی هەمیشەیی و چارەسەری دوودەوڵەتی و دووبارە بونیادنانەوەی غەززە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    زوهران مه‌مدانی: نیویۆرك ده‌سه‌ڵاتی یاسایی نیه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراوان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: چیای كۆله‌نگ له‌ ئێران بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كار بوو

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت

سەرەتا