14 کاتژمێر پێش ئێستا
343 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ڕێگری لە ئێران نەكرێت ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی فراوانتر دەچێت، ڕەتیشیكردەوە كوژرانی دوو سەربازی وڵاتەكەی لە ئوردن ئامانجی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانیان دژی ئێران بگۆڕێت و ڕایگەیاند: بۆردوومانەكان بەردەوام دەبن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست دەڵێت: ئەو دوو سەربازەی لە ئوردن كوژران، "گەورەترین قوربانییان" داوە تاوەكو ڕێگری لە گەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمی بكەن.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كرد كە وەك هەمیشە پەیوەندی بە خێزانی سەربازە كوژراوەكانەوە دەكات بۆ گەیاندنی سەرەخۆشیی فەرمیی وڵاتەكەی.
ناوبراو هۆشداریی دا كە ئەگەر تاران ڕانەگیرێت، ناوچەكە بەرەو ململانێیەكی گشتگیر دەچێت، بۆیە واشنتن لە وەڵامی ئەو هێرشەدا شەپۆلێكی نوێی بۆردوومانی ئاسمانیی بۆ سەر ئامانجەكانی ناوخۆی ئێران دەستپێكردووە.
پێشتریش ترەمپ ئەوەی ڕاگەیاند چیتر پابەند نەبوونی ئێران بە یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ ئەو گرنگ نییە و ڕێگریی تەواو دەكەن لەوەی تاران بگاتە چەكی ئەتۆمی، چونكە ئەمە بە ئەركێكی بنەڕەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریكا دەبینێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە