15 کاتژمێر پێش ئێستا
271 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامەی گاردیان: ترەمپ "چەكی كۆكوژە" و گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان
پەیام
ڕۆژنامەی گاردیان لە ڕاپۆرتێكدا سەرۆكی ئەمریكا بە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ئاشتی جیهان و چەكی كۆمەڵكوژ ناو دەبات و بە توندی ڕەخنە لە سیاسەتەكانی دەگرێت.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكی ڕەخنەییدا ئاماژەی بەوە كردووە كە گەورەترین مەترسی لە ململانێی ئێستادا تەنیا هێزی نەیارەكان نییە، بەڵكو نەبوونی ستراتیژییەكی ڕوونی بەڕێوەبردنی قەیرانەكانە لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاوە.
سایمۆن تیسداڵ نووسەر و شرۆڤەكاری سیاسی شرۆڤەكاری كاروباری دەرەوە لە ڕۆژنامەكە، ڕایگەیاندووە: خۆپەسەندیی ترەمپ دوژمنی یەكەمی جیهانە و هۆكاری سەرەكیی تەشەنەسەندنی ئەم جەنگەیە كە لە ئێستادا كۆنترۆڵكردنی ئەستەم بووە.
نووسەر، ترەمپی بە "چەكی كۆكوژی گەڕۆك" ناوزەد كردووە و جەختی كردووەتەوە كە شێوازی مامەڵەكردنی واشنتۆن لەگەڵ تاران، ئەمریكا و جیهانی تووشی بنبەستێكی سیاسی، ئابووری و سەربازیی قورس كردووە كە دەرچوون لێی ئاسان نییە.
ئەم ڕەخنە توندانە لە كاتێكدا دێن كە ئاڕاستەی بڕیارەكانی كۆشكی سپی بەرەو پەرەسەندنی زیاتری گرژییەكان دەچێت و مەترسییەكانی جەنگی ئێرانی گەیاندووەتە ئاستێكی بێپێشینە.
بەپێی وتاری گاردیان، شێوازی ئیدارەدانی ئەم ململانێیەی لە لایەن ترەمپەوە دەكرێت، داهاتووی ئاسایشی نێودەوڵەتی خستووەتە ژێر پرسیارەوە و جیهانی ڕووبەڕووی مەترسییەكی جدی كردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە