05/04/2025 1807 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی عێراق داوای قەدەغەكردنی تیكتۆكی پێشكەش بە پەڕلەمان كردووە

پەیام 

حكومەتی عێراق بە فەرمی داواكاریی قەدەغەكردنی تیكتۆكی پێشكەش بە پەڕلەمان كردووە.

هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق ئاماژەی بە گرنگترین پڕۆژەكانی وەزارەتەكەی لە ساڵی 2025ـدا دا و ڕایگەیاند: لە دیارترین پێشینەی كارمان بۆ ساڵی 2025 بریتیە لە تەواوكردنی مۆڵەتی نیشتیمانی بۆ مۆبایل بە تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم، هەروەها بڵاوكردنەوەی كێبڵی پێشكەوتوو و گەیاندنی بە زۆرترین ژمارەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە عێراقدا، ئەمەش بۆ كۆتاییهێنان بە پەخشی ئینتەرنێت بە وای فای، هەروەها خێراكردنی هێَڵی ئینتەرنێت.

لە لێدوانێكی بۆ میدیای فەڕمی، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق ڕایشیگەیاند: پێشتر بە فەرمی داوای قەدەغەكردنی تۆڕی تیكتۆكمان پێشكەش كردبوو، ئەمەش دوای گەیشتنی هەزاران داوا لەلایەن خێزانەكانی عێراقەوە بۆ لەكارخستن و قەدەغەكردنی ئەو بەرنامەیە، چونكە شتی زۆری تێدایە كە لە ئاستی گەلەكەمان و خێزانەكانماندا نییە.
هیام یاسری دەڵێ: قەدەغەكردنی تیكتۆك تەنیا بڕیاری حكومەت نییە، داوامان پێشكەش كردووە، بەڵام هێشتا وەڵاممان وەرنەگرتووە، چاوەڕێی ئەنجوومەنی نوێنەرانین بۆ ئەوەی لەوبارەیەوە بڕیار بدات و ئێمەش جێبەجێی دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

سەرەتا