1 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
نەرویج: نەتەنیاهوو داهاتووی ئیسرائیل بەرەو دووڕیانێكی مەترسیدار دەبات
پەیام
(ئیسبن بارس ئیدی) وەزیری دەرەوەی نەرویج ڕایگەیاند: حكوومەتی بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل داهاتووی ئیسرائیل بەرە و دووڕیانێكی مەترسیدار و هەڵدێر دەبات "ئەو حكوومەتە ڕادیكاڵ و توندڕەوترینە لە مێژووی ئیسرائیلدا".
ڕاشیگەیاند، هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژاوا لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناڕوون و ڕاڕایە.
لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (یۆرۆنیوز)، (ئیسبن بارس ئیدی) ئاماژەی بۆ بڕیاری 12 وڵاتی ئەورووپی تایبەت بە قەدەغەكردنی بازرگانیی لەگەڵ ئۆردوگا جولەكەنشینەكانی سەر خاكە داگیركراوەكان كرد و ڕایشیگەیاند: هەڵوێستی ناڕوون و ڕاڕای وڵاتانی ڕۆژاوا لەبارەی گۆڕانكاری و بەرەوپێشچوونەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستگۆیی لاواز كردووە.
وەزیری دەرەوەی نەرویج ڕایشیگەیاند: پێویستە ئەو نەهامەتییەی گەلی فەڵەستین ڕووبەڕووی دەبنەوە فەرامۆش نەكرێت.
ناوبراو بڕیاری ئەو 12 وڵاتەشەی بۆ قەدەغەی بازرگانی لەگەڵ دانیشتووانی ئۆردوگاكان بە "پەیامێكی بەهێز" ناو برد و ڕایگەیاند: هەست بە خۆشحاڵییەكی زۆر دەكەم، لەبەر ئەوەی وڵاتانێكی وەك بەریتانیا، فەڕەنسا، كەنەدا گەیشتوونەتە هەڵوێستێك كە لە مێژە ئیسپانیا و نەرویج وەریان گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە