2 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
هیلاری کلینتۆن: ڕقم لە سیاسەتەكانی ترەمپ و ناتانیاهۆیە
پەیام
هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا دژایەتیی خۆی بۆ سیاسەتەکانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت و دەڵێت "ڕقم لە سیاسەتەكانی ترەمپ و ناتانیاهۆیە".
کلینتۆن لەلێدوانێکیدا، ڕاشیگەیاند، "من ئیسرائیلم خۆشدەوێت، بەڵام ڕقم لە حکومەتەکەی ناتانیاهۆو سیاسەتەکانیەتی، بەهەمانشێوە ئەمریکام خۆشدەوێت، بەڵام ڕقم لە ئیدارە و سیاسەتەکانی ترەمپە".
داواشی لە ئیدارەی واشنتۆن کرد زۆر بەجدی مامەڵە لەگەڵ دەرەنجامەکانی سندوقەکانی دەنگدانی ئیسرائیلدا بکات و وتی، "ئەگەر ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت دووبارە دەنگ بەم کەسە (ناتانیاهۆ) بدەنەوە، ئەوا پێموایە دەبێت ئەمریکا هەڵوێستێکی زۆر توندو یهكلاكهرهوه لەبەرامبەریدا وەربگرێت".
ئەم لێدوانە توندانەی هیلاری کلینتۆن لەکاتێکدا دێن کە بڕیارە لە 27ی 10ی داهاتوودا، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێسێت) بەڕێوەبچن، چاودێرانیش پێیانوایە ئەم هەڵبژاردنانە لەدوای چەندین ساڵ لەشەڕی توند و قەیرانی بەردەوام، وەک تاقیکردنەوەیەکی گشتگیر و چارەنوسساز بۆ داهاتوی سیاسیی ئیسرائیل و پێگەی ناتانیاهۆ سەیردەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە