1 کاتژمێر پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
عێراق و وڵاتانی كەنداو بەشداری كۆبوونەوەیەك لەسەر گەرووی هورمز دەكەن
پەیام
لە ڕاگەیەنراوێكیدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەك لەبارەی گەرووی هورمزەوە لە سەڵتەنەتی عومان بە بەشداری عێراق و وڵاتانی كەنداو بەڕێوە دەچێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئاشكرای كردووە كۆبوونەوەكە ئەو ئەنجامانەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان دەخاتە بەر باس، كە ئامانجی دیاریكردنی ڕێڕەوە سەلامەتەكانی هاتوچۆی كەشتییەكانن لە گەرووی هورموز.
هەروەها وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە، كە ئێران و عومان لەبارەی ڕێڕەوە كاتییەكانی گەرووەكە بۆ گەڕانەوەی سەلامەتیی هاتوچۆ تێگەیشتنێكیان بەدەستهێناوە.
هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورموز لە دوای دەستپێكردنی شەڕی سەربازیی ئەمریكا و ئێران لە 28ی شوباتی ڕابردووەوە تووشی وەستان و ئاڵۆزی بووە و كاریگەرییەكی توندی لەسەر بازاڕە جیهانییەكانی وزە داناوە.
داتاكانی شوێنكەوتنی كەشتییەكان، كە ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، نیشانی دەدەن هاتوچۆی كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووەكە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ 7 كەشتی دابەزیوە، لە بەرانبەر 11 كەشتی لە ڕۆژی پێشوو و 15 كەشتی بە تێكڕا لە 10 ڕۆژی پێشوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە