11/04/2025 2051 جار خوێنراوەتەوە

پێشبینی دەكرێت نرخی هەر ئایفۆنێك لەسەدا 90 بەرز ببێتەوە

پەیام 

بانكێكی ئەمریكی پێشبینی دەكات بەهۆی سەپاندنی پێناسی گومركی و ڕێكارەكانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا نرخی هەر ئایفۆنێكی نوێ بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرز ببێتەوە.

بانكی (ئۆف ئەمریكا) شیكاری ئابووری بۆ ئەنجامی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەرز لەلایەن ئەمریكاوە كردووە و رایگەیاندووە، ئەو ڕێكارانەی ئیدارەی كۆشكی سپی لە ئەنجامدا و بە وادەی درێژ خایەن دەبێتە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر ئایفۆنێك بۆ نزیكەی 3 هەزار و 500 دۆلار.

بانكەكە رایگەیاندووە، گەر كۆمپانیاكە بە ناچاری كارگەكانی لە دەرەوەی وڵاتەوە بگەڕێتەوە بۆ ناو ئەمریكا ئەوە چەند ساڵێك دەخایەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا تێچووی كرێكاری ئەمریكی بەرزترە بەراورد بە كرێكارانی چینی و هیندی، ئەوەش هۆكارێك دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەكانی ئەپڵ.

هەروەها بانكە ئەمریكییەكە ئەوەشی رایگەیاندووە، بەشێك لە پارچەكانی بەرهەمەكانی ئەپڵ لە دەرەوەی ئەمریكاوە بەرهەم دەهێندرێن گەر باجی بەرز كە ئێستا كاراكراوە بەسەر ئەو پارچانەدا بسەپێندرێت ئەوە نرخی هەر ئایفۆنێك بە ڕێژەی 90 لەسەد بەرز دەبێتەوە و نزیك دەبێتەوە لە 3 هەزار و 500 دۆلار

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

سەرەتا