60 خولەک پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

پەیام

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕایگەیاند: یەك لەسەر چواری دانیشتوانی جیهان دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی خاوێن ناگات.

تیدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە پەیامێك لەسەر هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس، جەختی كردووەتەوە كە ئاوی خاوێن بنەمای تەندروستییە، بەڵام هێشتا بەشێكی گەورەی دانیشتووانی جیهان لەو خزمەتگوزارییە بێبەشن.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرای كرد "لە هەر چوار كەسێك لە جیهاندا یەكێكیان دەستی بە ئاوی خواردنەوەی پاك ناگات".

گێبریسۆس بانگەوازی هاوكاریی هاوبەشی كرد بۆ باشتركردنی تەندروستی، كەرامەت و دەرفەتەكانی هەموو كەسێك لە هەموو شوێنێك.

بەپێی داتاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن لە نێو ماڵەكانیان بێبەشن.

ئاوی خواردنەوەی خاوێن، بەو ئاوانە دەوترێت كە بەكتریای زیانبەخش، ماددەی ژەهراوی، یان كیمیایی تێدا نەبێت و تایبەتمەندییە میكڕۆبی، كیمیایی و فیزیكییەكانی لەگەڵ ستانداردەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، یان ستانداردە ناوخۆییەكانی كوالێتیی ئاوی خواردنەوە بگونجێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • پێش 4 هەفتە

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا