13/04/2025
261 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا هاورده‌ی ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی زیره‌ك له چینه‌وه له پێناسی گومرگبی نوێ ده‌به‌خشێت
پەیام
واشنتۆن مۆبایله زیره‌كه‌كان و ئامێره په‌یوه‌ندیداره ئه‌لیكترۆنییه هاورده‌كان له سه‌پاندنی پێناسی گومرگی ده‌به‌خشێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی گومرگه‌كان و پارێزگاریی سنووره‌كانی ئه‌مریكادا هاتووه: كالێ ئه‌لیكترۆنییه جیاوازه‌كان له نێویاندا مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له چینه‌وه هاورده‌ی ئه‌مریكا ده‌كرێن له پێناسی نوێی گومرگیی 145 له سه‌د و ڕسووماتی 10 له‌سه‌دی زیاده، ده‌به‌خشرێن.
ئه‌و لیسته‌ی نووسینگه‌ی گومرگه‌كان و پارێزگاریی سنووره‌كانی ئه‌مریكا بلێوی كردووه‌ته‌وه بۆ كالێ هارده‌كراوه‌كانی چین كه لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه، هه‌ر یه‌ك له (كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ، تابلێت، مۆبایلی زیره‌ك، هارد دیسكی ده‌ره‌كی، مۆدیه‌م، فلاش میمۆری، شاشه‌كان، ترانزسته‌ره‌كان و ترانسفۆرمه‌ره‌كان و چیپه‌كان) و كۆمه‌ڵێك ئامێری دیكه‌ی په‌یوه‌نیدار له خۆ ده‌گرێت.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌یش كراوه، "بڕیاره‌كه له ڕۆژی 11ی ئه‌م مانگه‌وه واژووی له‌سه‌ر كراوه، به‌لێم ته‌واوی ئه‌و كالێ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه له پێنجی مانگه‌وه هاورده كراون".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دووی نیساندا بڕیارێكی بۆ سه‌پاندنی باجی گومرگی زیاتر به‌سه‌ر كالێ هاورده‌كراوه‌كاندا ڕاگه‌یاند و به‌سه‌ر 57 ولێتدا جێبه‌جێ كرا كه له نێویاندا چین به‌ئامانج گیرابوو و دواتریش پێناسی گومرگی به‌سه‌ر چیندا بۆ 145 له‌سه‌د به‌رز كرده‌وه و چینیش هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی دژی ئه‌مریكا وه‌ك وه‌لێمێك گرته به‌ر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە