15/04/2025
135 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا.. 115 درۆنی ئۆكرانیامان خستهخوارهوه
پهیام
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەسەر خاکی وڵاتەکەیان ١١٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆكرانیایان خستووەتە خوارەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ئۆكرانیا شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ڕووسیا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە سیستەمی بەرگریی ڕووسیا ١١٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خستووەتە خوارەوە کە ١٠٩یان لە ناوچەی کورسک و سێیان لە ڤۆرۆنێژ و لەسەر هەریەکە لە ئاسمانی مۆسکۆ، بیرانسک و ئۆرلۆڤ'یش یەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خراوەتە خوارەوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کۆرسک، لە ئاکامی هێرشەکان کەسێک کوژراوە و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون و زیان بەر ١١ ئۆتۆمبێلیش کەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە