22 کاتژمێر پێش ئێستا 287 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: دامەزراوە گرنگەكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوی لەناوبراون

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بڵاویكردەوە، كە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی كە بە فڕۆكە و ژێردەریاییەكانی ئەمریكی ئەنجامدرا، دامەزراوە گرنگەكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم (ئەتۆم) بە تەواوی لەناوبراون.

دوای هێرشی سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی جیاواز لە ئێران، ترەمپ لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: "دامەزراوە گرنگەكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوی لەناوبراون".

ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد لە هێرشەكەی سەر ئێراندا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو وەك تیم كاریان كردووە و، ڕایگەیاند: "ئێران ناچارە ئاشتیی بكات. ئەگەر ئەمە نەكرێت، ئەوا هێرشەكانی دواتر زۆر قورستر دەبن".

"ئامانجمان لەناوبردنی توانای ئێران بوو بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕاگرتنی هەڕەشەی ئەتۆمی ئەو دەوڵەتە بوو كە پشتیوانی سەرەكی تیرۆرە لە جیهاندا" ترەمپ وای گوت و، هێرشەكانی ئەمشەوی بە "سەركەوتنێكی ناوازە" لە قەڵەمدا.

ترەمپ سوپاسی ناتانیاهو و سوپای ئیسرائیلی كرد بۆ پشتیوانییەكان و، ڕایگەیاند: "ئەمشەو سەختترینی شەوەكان بوو، ڕەنگە كوشندەترینیان بووبێت، بەڵام ئەگەر خێرا ئاشتیی بەرقەرار نەبوو، ئەوا بە هەستیاریی و خێرایی و لێهاتووییەوە بەدوای ئامانجەكانی دیكەدا دەگەڕێین".

سەرۆكی ئەمریكا ترەمپ، ئەوەیشی خستەڕوو لە جیهاندا هیچ سوپایەكی دیكە نییە بتوانێت ئەو هێرشەی كرایە سەر ئێران ئەنجام بدات و، ڕایگەیاند: "دەمەوێت بڵێم خودامان خۆشدەوێت و سوپا مەزنەكەمان پارێزگاریان ڵێدەكات. خودا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل و ئەمریكا بپارێزێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: دامەزراوە گرنگەكانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەواوی لەناوبراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "یەكێتیی ئەورووپا گەیشتووە بەو بڕوایەى ئیسرائیل پابەندی یاسای نێودەوڵەتی نییە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكرێت ئەگەر بەشداریی جەنگی سەر ئێران بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماكرۆن داوا لە ئێران دەكات گەرەنتی لە ئاشتییبوونی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پووتن: بە ئیسڕائیلمان وتووە هیچ بەڵگەیەك نییە ئێران هەوڵ بۆ چەكی ئەتۆمی بدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بیل كلینتۆن: نەتەنیاهوو لەڕێى جەنگەوە دەیەوێت بۆ هەمیشە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازی كۆتاییهێنان بە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرنامەى مووشەکى بالیستی بۆ ئێران دەكرێت

سەرەتا