08/05/2025
203 جار خوێنراوەتەوە
چاڤی بەرگری لە ئانچلۆتی دەکات و نهێنی قسەکانی لەگەڵ فلیک ئاشکرا دەکات
بڕیار تەها - پەیام سپۆڕت
چاڤی
هێرناندێزی ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە بەرگری لە کارلۆ ئانچلۆتی دەکات و هاوکات
ڕایدەگەیەنێت ئامادەیە وەک ڕاهێنەر بگەڕێتەوە بەڵام مەرجی هەیە.
لە
نوێترین دیداریدا چاڤی هێرناندێز باسی چەندین شتی گرنگ دەکات و سەرەتا دەڵێت:
دەمەوێت بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی بگەڕێمەوە، ئارەزوو دەکەم لە پرێمەرلیگ کار بکەم و
پڕۆژەیەکی باش بێت، بۆ نموونە پڕۆژەیەکە چوار وەرز بێت و نازناوی لەگەڵ بێت.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا چاڤی بەگری لە ئانچلۆتی دەکات و ئەوە دەخاتە روو، ئەگەر کارلۆ
ئانچلۆتی کە ٣٠ نازناوی بەدەست هێناوە بەم شێوەیە ڕەخنەی لێ بگیرێت ئیدی چ هیوایەک
بۆ ڕاهێنەرانی دیکە هەیە، دادپەروەری نییە ئەوەی بەسەریدا ئانچلۆتیدا دێت، بەڵام
فشارەکان لە ئیسپانیا سەختن.
لە
درێژەی قسەکانیدا چاڤی دەڵێت: بەرشەلۆنە تیپێکی نایاب و ناوازەیە، هێندەی تریش بەرەو
پێش دەچێت، چونکە یاریزانەکان هێشتا گەنجن، فلیک هات بۆ لام دوو کاتژمێر گفتوگۆمان
کرد، پێی وتم: سوپاس بۆ ئەو کارەی بۆ تیپەکە کردت، ئەم قسانەی هانسی دڵخۆشی کردم.
لە
کۆتایدا چاڤی دەڵێت: کاتێک ستایشی ڕاهێنەری ئێستای تیپێک دەکرێت، زۆرجار سەبارەت بە
ڕاهێنەری پێشوو بە شێوەیەکی نەرێنی لێکدەدرێتەوە، پەیوەندییەکی باش و بەڕێزم لەگەڵ
فلیک و یاریزانەکان هەیە، هەروەها لەگەڵ ڕۆناڵد کۆمان هەمان شتم کرد، کە پێویستە
ستایشی ئەو ڕاهێنەرە بکەین، چونکە باڵدێ و گاڤی سەرخت، هەروەها بە دڵنیاییەوە
شانازی دەکەم کە یەکەم دەرفەتم بە لامین یەماڵ و کۆبارسی داوە، لامین یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە،
لە داهاتوودا دەبێتە باشترینی جیهان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە