2 رۆژ پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

خوان گارسیای زەنگی مەترسی بۆ ڕکابەرەکانی لێدا

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

خوان گارسیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی نوێی بەرشەلۆنە زەنگی مەترسی بۆ ڕکابەرەکانی لێدا و ڕایگەیاند، ئامادەیە بۆ ڕکابەریکردن و پارێزگاریکردن لە گۆڵی بلاوگرانا.

 لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ پێگەی فەڕمی یانەکەی، گارسیا وتی: لە ئێستادا پڕۆژەی بەرشەلۆنە یەکێکە لە باشترین پڕۆژەکانی تۆپی پێی جیهان، چونکە پێموایە تیپەکە کێبڕکێی لەسەر هەموو نازناوەکان دەکات و هیوادارم ئەمە سەرەتای ساڵانی پڕ لە نازناو و سەرکەوتن بێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی گۆڵچییە نوێیەکەی بەرشە ئاماژەی بەوەدا، نەخێر ڕاست نییە و بەڵێنی سەرەکیبوونی پێ نەدراوە، بەڵام ئامادەیە بۆ ئەو ئاڵنگارییە و دەشزانێت لە تیپەکەدا ڕکابەری هەیە، ئەوەش شتێکی ئاساییە لە یانەیەکی گەورەی وەک بەرشەلۆنەدا، لەگەڵ ئەوەشدا کێبڕکێیەکە بە تەندروست دەزانێت و هەمیشە پەیوەندی تایبەت لە نێوان گۆڵپارێزەکاندا هەیە و لە کۆتایدا بڕیار لە دەستی ڕاهێنەردایە کە کێ سەرەکی دەبێت.

لە کۆتایدا سەبارەت بە قسەکردنی لەگەڵ هانسی فلیک، خوان گارسیا ئەوەی خستەڕوو، چەند هەفتەیەک پێس ئێستاوە پێکەوە قسەیان کردووە، ڕاشکاوانە خوودی فلیک خواستی ئەوەی هەبوو پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وردەکاری شایستە داراییەکانی گرێبەستی کریستیانۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ شۆکت دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خوان گارسیای زەنگی مەترسی بۆ ڕکابەرەکانی لێدا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میلان خواستی هێنانی مۆدریچی ئاشکرا کرد و مانەوەی چەند یاریزانێکیشی دووپات کردەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گرێبەستی نیکۆ ویلیامز دوادەخات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکلاهوما سیتی بۆ یەکەمجار نازناوی خولی باسکەی ئەمریکی بەدەست هێنا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی گرنگی ڕیاڵ مەدرید ماوەی سێ مانگ بەهۆی پێکانەوە دوور دەکەوێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دێکۆ ڕۆیشتنی یاریزانێکی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    گاتوسۆ هیچ بەڵێنییەک بە هاندەرانی ئیتاڵیا نادات

سەرەتا