29/06/2025 293 جار خوێنراوەتەوە

ئاگادارکردنەوەیەکی توند لە پیرێزەوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەرجەم یاریزانەکانی ئاگادارکردووەتەوە، ڕێگری لە ڕۆیشتنی هیچ کامیان ناکرێت ئەگەر یاریزانێک نیازی ڕۆیشتنی لە یانەکە هەبێت.

 ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ پڕۆژەیەکی نوێی دەست پێکردووە و تاکو ئێستاش ئاڕنۆڵد لە لیڤەرپووڵ و هاوسنی لە بۆرنمۆس گواستووەتەوە.

سەبارەت بە ڕۆیشتنی یاریزان، ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەکە ئاشکرای کردووە، فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە بە ڕوون و ڕاشکاوی بە یاریزانەکانی ڕاگەیاندووە، هەر یاریزانێک نیازی ئەوەی هەیە لە یانەکە بڕوات ئازاد و سەربەستە دەتوانێت بڕوات.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، پیریز بە یاریزانەکانی ڕاگەیاندووە تەنیا یەک مەرجیان هەیە، ئەویش ئەوەیە گرێبەستێکی یانەیەک بهێنن کە داواکارییەکانی ڕیاڵ مەدرید جێبەجێ بکات و گرێبەستێکی گونجاو بێت، ئەوا ڕاستەوخۆ یانەکە واژوو لەسەر ڕۆیشتنی دەکات.

ئەم هەنگاوەی ڕیاڵ مەدرید لە کاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە باس لە ڕۆیشتنی ڕۆدریگۆ و سێبایۆس و ئاندری لونین دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    کاتی کلاسیکۆی دووەمی لالیگا دیاری کرا

سەرەتا