18 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
وردەکاری شایستە داراییەکانی گرێبەستی کریستیانۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ شۆکت دەکات
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
وردەکاری
شایستە داراییەکانی گرێبەستە نوێیەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی لەگەڵ یانەی
نەسڕی سعودی ئاشکرا دەبێت.
ڕۆژنامەی
(زەسەن)ی بەریتانی وردەکاریی گرێبەستە نوێیە مێژووییەکەی کریستیانۆ لەگەڵ یانەی
نەسر ئاشکرا دەکات، هێرشبەرەی مادێرا بۆ هەر وەرزێک 178 ملیۆن پاوەندی دەستدەکەوێت،
ئەمە جگە لەوەی 15%ی پشکەکانی لە یانەکەدا دەبێت.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرە پورتوگالییەکە
24.5 ملیۆن پاوەند وەک پاداشتی گرێبەستکردن بۆ وەرزی یەکەم وەردەگرێت، ئەمە جگە لەوەی
لە سەرەتای وەرزی دووەمدا 38 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت، هەروەها 4 ملیۆن پاوەندی
دیکەش ئەگەر خەڵاتی گۆڵکاری خولی سعودی بەدەست بهێنێت.
سەرچاوەکە
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەگەر کریستیانۆ لەگەڵ یانەی نەسڕ نازناوی خولی سعودی
بباتەوە ئەوا 8 ملیۆنی پاوەندی دیکە وەردەگرێت، جگە لەوەش 16 کارمەندی تایبەتی بۆ
تەرخان کراوە، کە بریتین لە سێ شۆفێری تایبەتی و چوار کەسی تایبەت بە پاککردنەوە و
ڕێکخستنی ماڵەکەی و دوو چێشتلێنەر و چوار کارمەندی پاسەوان و سێ باخەوان.
ئەمە
جگە لەوەی 4 ملیۆن پاوەند بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەیەکی تایبەت وەردەگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە