27/05/2025
199 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی عێراق هاورده‌كردنی شوتی و كاڵه‌ك و ته‌ماته قه‌ده‌غه ده‌كات
حكومه‌تی عێراق هاورده‌كردنی شوتی و كاڵه‌ك و ته‌ماته قه‌ده‌غه ده‌كات، بڕیاریش ده‌دات به‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی مریشك و هێلكه له نێوان هه‌رێم و پارێزگاكاندا ئاساییه.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی عێراق بۆ ئابووری ڕایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا تاوتوێی گرێبه‌ستی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌رده‌نی و سڕبی و بیانیی دیكه كراوه له عێراق به‌تایبه‌ت بۆ په‌ره‌دان به به‌رهه‌مه وه‌رزییه‌كان و چاندن و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی ئابووری بڕیاریشی داوه، گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مریشك و هێلكه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكاندا به شێوه‌یه‌كی كاتی ئاساییه و ڕێگه‌یان پێ ده‌درێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، بڕیار درا به‌په‌له هاورده‌ی باینجان و شوتی و كاڵه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه قه‌ده‌غه بكرێت تا كۆتاییهاتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، هه‌روه‌ها هاورده‌ی ته‌ماته بۆ ماوه‌ی مانگێك قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە