7 کاتژمێر پێش ئێستا
273 جار خوێنراوەتەوە
به‌مه‌رج؛ بڕیاری خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم درا؛ مه‌رجه‌كان چین؟
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه و تێیدا بە مەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش درا..
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ی هەرێمی کوردستان دراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌بێت حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات پاشان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕوونی داوایكردووه، لەماوەی 72 کاتژمێردا هەرێم گرفتەکانی لەگەڵ بەغداد لەبارەی داهاتی نانەوتی و کێشەی کۆمپانیا نەوتییەکان چارەسەر بکات و هه‌روه‌ها حکومەتی هەرێم 120 ملیار دینار رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق بکات.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه هێشتا داهات و نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوه‌وه ڕاده‌ستی به‌غدا نه‌كراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە