8 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
قهیرانی مووچه كاریگهری خراپی لهسهر دۆخی دارایی مووچهخۆرانی ههرێم ههبووه
فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بههۆی دواكهوتنی مووچهوه له دۆخێكی سهختدات و چاویان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، بەو هیوایەی بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران (شەش) بدات، کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هاوکات، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی لە گفتوگۆدایە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان، کە لەلایەن وەزیری پلاندانانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بریتییە لە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان، و میکانیزمی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
سەرەڕای ئەوەی پرسی مووچەی هەرێم بە فەرمی لە کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا بخرێتەڕوو، بەتایبەت دوای ئەو پێشکەوتنانەی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدادا بەدەستهاتوون.
جێی باسە، لە کاتێکدا مانگی ئاب کۆتایی دێت، فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگەکانی حوزەیران، تەمموز و ئابیان وەرنەگرتووە. ئەم دواکەوتنە درێژخایەنە کاریگەریی نەرێنیی قورسی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و جووڵەی بازاڕ دروست کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە