9 کاتژمێر پێش ئێستا 150 جار خوێنراوەتەوە

به‌غدا.. شاندی هه‌رێم و به‌غدا باسی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاتی هه‌رێمیان كردووه‌


شاندی حکوومەتی فیدراڵیی و شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دۆسێەی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنەوەی نەوت، ھەروەھا دۆسیەی داھاتی نانەوتی و دۆسیەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، محەمەد عەلی تەمیم کۆبوونەوەیەکی فراوان و ھاوبەش لەنێوان شاندی حکوومەتی فیدراڵیی و شاندی حکوومەتی ھەرێمی کورستان ئەنجامدراوە.
ڕاشیگەیاندووە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، دۆسيە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوولا، خراوەتە بەرباس لەنێویاندا دۆسێەی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنەوەی نەوت، ھەروەھا دۆسیەی داھاتی نانەوتی و دۆسیەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتە کە پێشڤەچوونی گرنگ لە نێوان ھەردوولادا بەدیھاتووە، بەتایبەتیش لە دۆسیەی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنەوەی نەوت، چونکە سەرجەم مەرج و داواکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، تەواوکراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بڕیاردراوە، گفتوگۆکانی نێوان ھەردوولا بە ئامانجی تەواوکردنی سەرجەم داواکارییەکانی پەیوەستدار بە دۆسیەکانی دیکە، بەردەوامبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگای سۆمۆوه‌ ته‌واو بووه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ هه‌رێم ڕاده‌ستی بكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ده‌بێت هه‌رێم مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات پاشان به‌غدا مووچه‌ ده‌نێرێت"

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر له‌ ده‌ ملیۆن مووچه‌خۆر له‌ عێراقدا هه‌یه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌مه‌رج؛ بڕیاری خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم درا؛ مه‌رجه‌كان چین؟

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌یرانی مووچه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دۆخی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌بووه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچه‌ی هه‌رێم تاوتوێ بكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا.. شاندی هه‌رێم و به‌غدا باسی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاتی هه‌رێمیان كردووه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم باسی ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كراوه‌

سەرەتا