11 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی پلاندانانی عێراق: لهگهڵ وهفدی ههرێم باسی تهوتینكردنی موچهی فهرمانبهرانی ههرێم كراوه
پهیام
بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و نەوت، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان بەغدا و هەولێر بەڕێوەچوو.
ئهمڕۆ سێشەممە، محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی مووچە و نەوت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشکەوتنە بەدەستهاتووەکان کراوە لە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا، کە بریتی بوون لە پرسی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت، داهاتە نانەوتییەکان، هەروەها پرسی تهوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەپێی بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی"..
بهپێی ڕاگهیهنراوهكه، هەموو مەرج و پێداویستییەکانی پێویست بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانیی عێراق (سۆمۆ) تەواو کراون و بڕیارە گفتوگۆکان بەردەوام بن بۆ یەکلاییکردنەوەی تەواوی پرسەکانی دیکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە