6 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
زیاتر له ده ملیۆن مووچه‌خۆر له عێراقدا هه‌یه
په‌یام
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد كه زیاتر له 10 ملیۆن هاوڵاتی له عێراقدا مانگانه مووچه و شایسته‌ی دارایی له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن.
موعین كازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌كه، ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی دارایی مانگانه بڕی هه‌شت تریلیۆن دینار بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان و سوودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخان ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی وڵات.
سه‌باره‌ت به ورده‌كاریه‌كه‌ی كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران چوار ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت، له كاتێكدا زیاتر له سێ ملیۆن خانه‌نشین و سێ ملیۆن سوودمه‌ندی تۆڕی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن، كه كۆی گشتی ده‌گاته نزیكه‌ی 10.5 ملیۆن كه‌س.
ناوبراو دڵنیاییشی دا كه مووچه‌ی ئه‌م سێ چینه به ته‌واوی تا كۆتایی ئه‌مساڵ دابینكراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت زیاتره له شه‌ش ملیار دۆلار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە