8 کاتژمێر پێش ئێستا 131 جار خوێنراوەتەوە

چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچه‌ی هه‌رێم تاوتوێ بكات


فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه‌ له‌ دۆخێكی سه‌ختدات و چاویان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، بەو هیوایەی بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیران (شەش) بدات، کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

هاوکات، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی لە گفتوگۆدایە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان، کە لەلایەن وەزیری پلاندانانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بریتییە لە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان، و میکانیزمی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

سەرەڕای ئەوەی پرسی مووچەی هەرێم بە فەرمی لە کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا بخرێتەڕوو، بەتایبەت دوای ئەو پێشکەوتنانەی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدادا بەدەستهاتوون.

جێی باسە، لە کاتێکدا مانگی ئاب کۆتایی دێت، فەرمانبەرانی هەرێم هێشتا مووچەی مانگەکانی حوزەیران، تەمموز و ئابیان وەرنەگرتووە. ئەم دواکەوتنە درێژخایەنە کاریگەریی نەرێنیی قورسی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و جووڵەی بازاڕ دروست کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكاره‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگای سۆمۆوه‌ ته‌واو بووه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ هه‌رێم ڕاده‌ستی بكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ده‌بێت هه‌رێم مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات پاشان به‌غدا مووچه‌ ده‌نێرێت"

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر له‌ ده‌ ملیۆن مووچه‌خۆر له‌ عێراقدا هه‌یه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌مه‌رج؛ بڕیاری خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم درا؛ مه‌رجه‌كان چین؟

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌یرانی مووچه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دۆخی دارایی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌بووه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچه‌ی هه‌رێم تاوتوێ بكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا.. شاندی هه‌رێم و به‌غدا باسی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاتی هه‌رێمیان كردووه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: له‌گه‌ڵ وه‌فدی هه‌رێم باسی ته‌وتینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كراوه‌

سەرەتا