پێش 1 هەفتە
170 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا هێزی چهكدار بۆ بهرهنگاربوونهوهی خۆپیشاندهران زیاد دهكات
دەسەڵاتی ئەمریکا ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکان لە ویلایەتی لۆس ئانجلێس دژ بە پاسەوانانی سنوور، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندانەکان، پاسەوانانی نیشتمانی ڕەوانە شارەکە دەکات.
تۆم هۆمان بەرپرس لە کاروباری کۆچبەرانی لە حکوومەتی ئەمریکا، ڕایگەیاند، لەمەولاوە پاسەوانانی نیشتمانی دەستوەردان لە خۆپشداندانەکاندا دەکەن کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە.
هومان بۆ کەناڵی فۆکس نیوز'ی ڕایگەیاند، بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشی و سەقامگیری لە لۆس ئانجلێس ڕێکاری تایبەت دەگرنە بەر.
ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و ئەو خۆپێشاندەرانەی کە بۆ پشتیوانی لە کۆچبەران و دژ بە سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ترەمپ لەبارەی کۆچبەرانەوە ڕژابوونە سەر شەقامەکان، گرژی درووست ببوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە