13 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا: له ناوچه‌ی دۆنیتسك له ئۆكرانیا به‌ره‌وپێشچوونمان تۆمار كردووه
ڕووسیا هێرشێكی گه‌وره‌ی ئاسمانیی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، به‌رپرسانی كیێڤ ده‌ڵێن له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه ئه‌مه به‌رفراوانترین هێرشی ڕووسیایه.
ڕووسیا له هێرشه‌كه‌دا سه‌دان فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ده‌یان مووشه‌كی به‌كار هێنا و چه‌ندین خاڵی له قوڵایی خاكی ئۆكرانیا كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش وه‌ك نامه‌یه‌كی مه‌یدانی لێك ده‌درێته‌وه بۆ ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا كه ڕووسیا ئاماده نییه له‌ژێر فشاری سه‌ربازی و سزای ئابووریدا بچێته سه‌ر مێزی دانوستان.
له كیێڤی پایته‌خت ده‌نگی ته‌قاندنه‌وه‌ی مووشه‌ك له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانییه‌وه بیسترا، له خاركیڤ و دنیبرۆیش ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیسترا. هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه، له ناوچه‌ی دۆنیتسك له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌ره‌وپێشچوونیان تۆمار كردووه و شارۆچكه‌یه‌كیان كۆنترۆڵ كردووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئۆكرانیا به میدیاكانیان وتووه، ئه‌م هێرشه‌ی ڕووسیا گه‌وره‌ترین هێرشه له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه كرابێت.
هاوكات سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه، ڕۆژئاوا تێگه‌یشتووه كه ناتوانێت ئامانجی خۆی به‌دی بهێنێت كه شكستی ستراتیژیی ڕووسیایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە