پێش 1 هەفتە
196 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا سزایه‌كی له‌سه‌ر سووریا لادا
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای 46 ساڵ سووریای له لیستی وڵاتانی یاخی ده‌رهێنا.
له نوێترین هه‌نگاویدا ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌نگی دا به ده‌رهێنانی ناوی سووریا له لیستی وڵاتانی یاخی.
لیسته‌كه ئه‌و وڵاتانه له خۆ ده‌گرێت كه واشنتۆن به دژی خۆیان ده‌زانێت و له بواره جیاوازه‌كاندا و به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌تۆمیدا سزایان ده‌خاته سه‌ر.
له‌و باریه‌وه كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندووه كه چیدیكه سووریا له لیستی وڵاتانی یاخیدا نییه، كه پێشتر هاوشانی وڵاتانی ئێران، كۆریای باكوور، فونزویلا له لیسته‌كه‌دا ناوی ده‌هات.
لیستی وڵاتانی یاخی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دروستكراوه و به پاساوی پشتویانی له تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشایشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی وڵاتانی تێدا ڕێز ده‌كات، له ساڵی 1979یشیه‌وه سووریا له لیسته‌كه‌دایه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین سزای به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە