پێش 3 هەفتە
230 جار خوێنراوەتەوە
كه‌شتی مادلین كه یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی كورده په‌یامێكی خێرای بڵاوكرده‌وه
په‌یام
لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە کەشتییەکەیان بەناوی مادلین چەندین کیلۆمەتر لە کەرتی غەززەوە دوورە و ڕووبەڕووی "ته‌شویشێكی جددی ئیسرائیل" دەبێتەوە، لەکاتێکدا پزیشکێکی فەرەنسی لەناو کەشتییەکەدا پشتڕاستیکردەوە کە چەند کاتژمێرێکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر کەشتییەکەدا دەسوڕێنەوە.
لیژنەکە ئەمڕۆ لە پۆستێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، چالاکوانانی ناو کەشتیی مادلین سەرەڕای هەڕەشەکان بەردەوامن لە ڕۆیشتن و پەیامی جیهانیان بۆ ئەوانەی لە کەرتی غەززە گەمارۆ دراون پێیه و پێیان ده‌ڵێین "ئێوە تەنیا نین".
لیژنەکە لینکێکی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە بۆ بەدواداچوونی کەشتییەکە و پشتڕاستکردنەوەی ڕێگاکەی و سەلامەتی سەرنشینەکانی، داواش لە لایەنگرانی دەکات لە سەرانسەری جیهاندا بەشێوەیەکی بەرفراوان هاوبەشی بکەن.
لەلایەکی دیکەوە پزیشکی فەرەنسی باپتیست ئاندرێ کە لەناو کەشتییەکەدا بووە، ڕاگەیاندووە، "ماوەی چەند کاتژمێرێکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر سەرماندا دەسوڕێتەوە". ڕوونیشیکردەوە، چالاکوانانی ناو کەشتییەکە بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە جیاجیاکان، لەوانەش وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا.
ئاندرێ دووپاتی کردەوە کە کەشتییەکە تەنێک هاوکاریی پزیشکی هەڵگرتووە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە کەرتی غەززە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە ڕەمزییە و داوای کۆتاییهێنان بەو گەمارۆیە دەکەین کە بەسەر غەززەدا سەپێنراوە".
هاوكات یاسمین ئاكار، كه چالاكوانێكی ئه‌ڵمانی به ڕه‌گه‌ز كورده رایگه‌یاند، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به كه‌رتی غه‌ززه، هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه غه‌ززه، زیاتر له‌وه‌ش رایگه‌یاند، ئه‌وان په‌یامی ئه‌وه‌یان پێیه كه داوا ده‌كه‌ن گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵبگیردرێت.
هه‌وڵی چالاكوانان له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری قه‌واره‌ی زایۆنی رایگه‌یاند، په‌یامیان به سوپا داوا كه نه‌هێڵن كه‌شتی مادلین له كه‌رتی غه‌ززه نزیك ببێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە