09/06/2025 330 جار خوێنراوەتەوە

لە مانگی تەمووزەوە مامەڵەی كاشی دراو لە فەرمانگەكانی عێراقدا نامێنێت

پەیام

حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕیاری داوە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە تەواوی مامەڵە داراییەكان لە فەرمانگە حكومییەكاندا بكات بە ئەلیكترۆنی و مامەڵەی كاش نەهێڵێت.

ساڵح سڵێمان، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەپێی بڕیاری حكومەت، لە یەكی تەمووزی ئەمساڵەوە لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتدا مامەڵەی كاش نامێنێت و، كۆی مامەڵە داراییەكان لە ڕێگای ئەلیكترۆنی و بە كارت دەبێت.

هەروەها راشیگەیاندووە، ئەو هەنگاوەی حكومەتی فیدڕاڵی، لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی مامەڵەی دارایی و نەهێشتنی مامەڵەی كاشە لە وڵاتدا.

ڕاوێژكارەكەی سەرۆكوەزیران تیشكی خستە سەر هەنگاوەكانی دیكەی حكومەت و ڕایگەیاند، حكومەتی فیدڕاڵی ڕێكەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای "ئیرنست وینگ" كردووە بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی پەیكەری حەوت بانكی حكومیی عێراقی لە ناویاندا بانكی ڕافیدەین و  ڕەشید.

هەروەها راشیگەیاندووە، بانكی تی بی ئای (بانكی بازرگانی عێراقی)ـیش لەلایەن هەریەكە لە كۆمپانیاكانی "كەی تو ئای" و هەروەها كۆمپانیای "كەی پی ئێم جی" دووبارە رێكدەخرێتەوە بەو شێوەیەی لەگەڵ ڕێنماییە نێودەوڵەتییەكاندا بگونجێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە ٦٦ دۆلار نزیکدەبێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٤ دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 به یەک ملیۆن و چوار هەزار دینارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازاڕەكانى هەرێمى كوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكاندا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا