2 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
رۆژنامهی واشنتۆن پۆست: براوهی جهنگ چین و ڕووسیان
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ڕوونى دەکاتەوە، لە جەنگی ئێستای نێوان واشنتۆن و قەوارەی زایۆنی بەرانبەر بە تاران، ئەمریکا براوە نییە، بەڵکو دوو براوەی سەرەکی هەن کە بریتین لە ڕووسیا و چین.
بەپێی وتارێکی نووسەر "ماکس بووت"، هەرچەندە ڕەنگە هێرشە سەربازییەکان هەندێک ئامانجی کاتی بۆ واشنتۆن و تەلئەبیب بپێکن، بەڵام لە ڕووی ستراتیژییەوە، ئەم جەنگە تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی مۆسکۆ و پەکین دەکات.
نووسەرەکە پێی وایە، بۆ ڕووسیا ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە؛ چونکە سەرنجی ئەمریکا لەسەر جەنگی ئۆکرانیا و ئەورووپا لادەدات و سامانێکی زۆری سەربازیی واشنتۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهەدەر دەدات<
لەلایەکی دیکەوە، چین وەک گەورەترین براوەی ئابووری و سیاسی دەردەکەوێت، چونکە گیرخواردنی ئەمریکا لەم جەنگەدا، ڕێگە بە پەکین دەدات هەژموونی خۆی لە جیهاندا فراوانتر بکات بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی فشارەکانی ئەمریکا ببێتەوە.
واشنتۆن پۆست هۆشداری دەدات کە ئەمریکا لە بری ئەوەی سەرنج بخاتە سەر کێبڕکێی زلهێزەکان، جارێکی دیکە خۆی خستووەتەوە ناو زەلکاوی ململانێکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ئەمەش تێکچوونی باڵانسی هێزی جیهانیی لێ دەکەوێتەوە.
واشنتۆن پۆست ئهوهشی بڵاو کردووەتەوە، وێرانکردنی ژێرخانی ئێران ڕەنگە بۆ ماوەیەک مەترسی و هەڕەشەکان کەم بکاتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی بە تەنها باجی جەنگەکە دەدەن و ڕکابەرەکانیشیان لە دوورەوە قازانج دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە