3 رۆژ پێش ئێستا
1054 جار خوێنراوەتەوە
مردنی قوتابییەكەی هەولێر بەهۆی بەكارهێنانی دەرمان لەلایەن زیرەكیی دەستكردەوە نەبووە
پەیام
دەنگۆی پشتبەست بە زیرەكیی دەستكرد لەلایەن گەنجێكەوە بۆ بەكارهێنانی درەمان كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ڕەت كرایەوە.
زانكۆی سەڵاحەدین بڵاویکردووەتەوە (زەكەریا سلێمان) قوتابی قۆناغی دووی بەشی ڕووپێوان بووە لە زانكۆكەیان و نوێنەری بەشەكەی خۆی بووە.
ڕاشیگەیاندووە: دوای بەدواداچون و قسەكردن لەگەڵ خانەوادەكەی، ڕەت كراوەتەوە كە ئەو گەنجە بە ڕاوێژكردن لەگەڵ زیرەكیی دەستكرد دەرمانی هەڵەی بەكارهێنابێت و گیانی لەدەست دابێت.
زانكۆی سەڵاحەدین ئەوەشى خستووەتەڕوو: كوڕەكەیان دابەزینی فشاری خوێنی لەگەڵ بووە و چەندجارێك چارەسەری بۆ ئەو مەبەستە وەرگرتووە هەر ئەوەیش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە