1 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم و بەغداد بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە هەولێر كۆبوونەوە

پەیام

كۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومەتی فیدڕاڵ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر و لەبارەی جێبەجێكردنی سیستمی ئەلیكترۆنیی "ئەسیكۆدا" لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێم بەڕێوەدەچێت.

سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی عێراق ئاماژەی بە كۆبوونەوەكە كرد و ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكە لەگەڵ دەستەی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان لەبارەی جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە خاڵەسنوورییەكانی هەرێمی كوردستان وەك سەرجەم خاڵە سنوورییە فیدڕاڵییەكان بووە.
 
سامر قاسم داود وتیشی: حكومەتی فیدڕاڵ پاڵپشتیی تەواوی پەرەپێدانی كاروباری گومرگیی لە هەرێمی كوردستان دەكات. 

ناوبراو جەختی كردەوە، بەغداد ئامادەیە هەموو شارەزاییە تەكنیكییەكانی پێشكەش بە هەرێم بكات تاوەكو سیستەمی "ئەسیكۆدا" وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق لە دەروازەكانی هەرێمیش جێبەجێ بكرێت.

بە پێی زانیارییەكان، بڕیارە لە گفتوگۆكاندا ڕێككەوتنی كۆتایی بكرێت و هەردوو شاندەكە لەگەڵ ڕەشنووسەكەی بچنە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە مەبەستی تاوتوێكردن و واژووكردنی.

پێشتر سام جەلال ڕاوێژكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو "هەولێر و بەغداد لەسەر جێبەجێكردنی سیستمەكە گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و تێیدا یاسا و تایبەتمەندییەكانی هەرێم ڕەچاو كراون". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم و بەغداد بۆ جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا لە هەولێر كۆبوونەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ستافی نوێی دەزگای بەخشین، پلانى کارکردن بۆ چوار ساڵى داهاتوو دادەڕێژێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیى هەرێم: تاوە باران و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆڵەتە 10 رۆژییەکە کۆتایی هات و پارتى و یەکێتى لەسەر کاندیدێک ڕێکنەکەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژى یەکشەممە خوێندنى ناو پۆل لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەستپێدەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ: به‌شداری دانیشتنی پەرلەمان ده‌كه‌ین و موسه‌ننا ئه‌مین كاندیدمانه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتى ناوخۆ: سەرباری ئاگربەست چەند هێرشێک کراوەتە سەر هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبێت و ئەگەرى باران بارین هەیە

سەرەتا