11/04/2026 513 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیى هەرێم: تاوە باران و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

پەیام

کەشناسیى هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ لە دوانیوەڕۆکەیەوە تاوە باران و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، بەرزترین پلەى گەرماش لە گەرمیان 24 پلە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی دەبێت بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 11-04-2026
کەش / ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا دەبێت, پێشبینی بارینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکاندا.
خێراى با / مامناوەند ( 15– 25) کم/ک. لە هەندێ کات و شوێن چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
سبەی یەک شەممە 12-04-2026
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە دوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا، پێشبینی تاوە بارانی بەخۆر دەکرێت لە هەندێ کاتدا کە هەورە تریشقەو تەزرەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای کەرکوک.
خێراى با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( 10 – 25) کم/ک.  لە هەندێ کات و شوێن چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35کم/ک
ئاراستەی با / لە نێوان باشووری خۆرهەڵات و باشووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما /  نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
11 – 04 - 2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا