2 رۆژ پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
پارتێكی نوێ دروست ده‌كرێت
ژماره‌یه‌ك چالاكوان و كه‌سایه‌تیی ئه‌كادیمی له عێراق حزبێكی نوێ دروست ده‌كه‌ن كه تایبه‌ته به ژنان و ناوی "حزبی مه‌وه‌ده"یه.
ڕۆژی شه‌ممه لیژنه‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزبه‌كان وڕێكخستنه سیاسییه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتیی كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی حزبێكی سیاسی‌یان كرد به‌ناوی (پارتی مه‌وه‌ده‌ی ژنان)، وه‌ك پارتێكی سیاسیی مۆڵه‌تپێدراوی فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه.
كۆنگره‌كه له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه چوو و تیایدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی حزبه‌كه هه‌ڵبژێردران و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌ش په‌سه‌ند كرا.
سه‌ركرده‌كانی حزبی مه‌وه‌ده باس له‌وه ده‌كه‌ن ئامانجیان خزمه‌تكردنه به ژنانی په‌راوێزخراوی عێراق له گوند و ناوچه له‌بیركراوه‌كانی ته‌واوی عێراق. هه‌روه‌ها سێیه‌كی ئه‌ندامێتیی حزبه‌كه به پیاوان ده‌درێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە