2 رۆژ پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
عێراق بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی
په‌یام
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی، به‌ئه‌ندامبوونی عێراقی به "كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی" ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ڕایگه‌یاند كه یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، خۆشحاڵی ده‌ربڕیوه به په‌یوه‌ندیكردنی عێراق، هه‌روه‌ها داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڤیدیۆكۆنفڕانسی له‌گه‌ڵ ئه‌منیداری گشتی كۆمه‌ڵه‌كه كردووه بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی دابینكردنی پێداویستیه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كۆمه‌ڵه‌كه، كه له ساڵی 2006 دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده به هاوكاری ئاژانسه‌كان و ده‌سته‌كانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل له سه‌رجه‌م جیهاندا و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژی گه‌نده‌ڵی.
كۆمه‌ڵه‌كه، له 180 ئه‌ندامی په‌یه‌وه‌ندیدار به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له خۆ ده‌گرێت، كه 16 ئه‌ندامیان وڵاتانی عه‌ره‌بین، كارده‌كات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی و ئاسانكاری بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون له‌و بواره و جێبه‌جێكردنی باشترین ڕێگاكان بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە