2 رۆژ پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
سودانی: 29 هه‌وڵمان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه
په‌یام
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 29 هه‌وڵیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی له‌ناوخۆی عێراقه‌وه وه‌ستاندووه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ل ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاندووه: له ماوه‌ی شه‌ڕی 12 ڕۆژه‌ی ئێران و قه‌واره‌ی زایۆنی، گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوخۆی عێراقه‌وه هه‌وڵیان ده‌دا مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكه‌ن به‌ڵام حكومه‌تی عێراق 29 ئۆپراسیۆنی جیاوازی له‌و جۆره‌ی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
سوودانی ده‌ڵێت "ده‌زانین كه ئیسڕائیل سیاسه‌تی فراوانكردنی مه‌ودای شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كات و به‌رده‌وامه بۆیه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌یت و هیچ پاساوێك ناده‌ین به هیچ لایه‌نێك تاكو عێراق به‌ئامانج بگرێت.
له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌مریكا و عێراق كۆده‌بنه‌وه بۆ ڕێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان. ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پاساوی دابووه گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ خۆپڕچه‌ككردن به‌ڵام به كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه هیچ پێویستی و پاساوێك بۆ چه‌كداربوونی ئه‌و گرووپانه نامێنێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە