3 رۆژ پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
داواى ڕێگریی لە چوونە نێو پەڕلەمانى عێراق لە كەسانی سەر بە بەعس دەكرێت
پەیام
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەختی لە ڕێگریی لە چوونە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران لەو كەسانە كردەوە، كە سەر بە حزبی بەعسی هەڵوەشاوەن.
دوێنێ، 27ى7ى 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە سەرۆكایەتی دادوەر فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەن و ئەندامانی ئەنجوومەنەكە كۆ بووەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێك لەوبارەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی ڕێوشوێنەكانی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرا و ڕاگەیەنرا: هەمووان كۆك بوون لەسەر ئەوەی یاساكە بە وردی جێبەجێ بكرێت و ڕێگری لە چوونە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران لەو كەسانە بكرێت كە سەر بە حزبی بەعسی هەڵوەشاوەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "جەختیش لەوە كراوەتەوە ڕێوشوێنەكانی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری شەفاف بن و ڕێگەش بە بەكارهێنانی ئەو دۆسیە بۆ بابەتی دیكەی دەرەوەی یاساكە نەدرێت".
ئەمەو لە 12ی كانوونی دووەم، مانگی یەكی ساڵی 2008 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای لێپرسینەوە و دادوەری وەك جێگرەوە بۆ یاسای ڕیشەكێشكردنی بەعسی ساڵی 2003 دەركرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە