2 رۆژ پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
له په‌رله‌مانه‌وه داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كه‌ن
لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عێراق داوا له حكومه‌ت ده‌كات فشار له توركیا بكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له سوودانی ده‌كرێت بچێته ئه‌نقه‌ره.
سائیر موخیف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وامیی توركیا له سیاسه‌ته‌كانی گرتنه‌وه‌ی ئاو له عێراق ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری تووشی وڵات كردووه و دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ئاو بۆ خواردنه‌وه نه‌مێنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كردووه لیژنه‌كه‌یان كار ده‌كات بۆ پاراستنی مافه‌كانی عێراق له بواری سه‌رچاوه ئاوییه‌كاندا، داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه ڕێكاری به‌په‌له بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی توركیا گره‌نتیی به‌شه ئاوی عێراق بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌ربكه‌وێت.
ڕاشیگه‌یاند: هیچ چاره‌سه‌رێك نیه مه‌گه‌ر به‌وه‌ی خودی سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ردانی توركیا بكات و خۆی قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بكات چونكه ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌نقه‌ره وتویه‌تی ته‌نیا به‌ڵێنی ناڕاست بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە