2 رۆژ پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ بكات
په‌یام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاشتیی دادگه‌رانه ته‌نیا به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین دێـته دی.
له میانه‌ی به‌شداری له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری دووده‌وڵه‌تی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین، فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: پێویسته له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقی و یاسایی خۆی به‌رانبه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین جێبه‌جێ بكات، هه‌نگاوی یه‌كه‌میش بۆ ئاشتی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی به‌په‌له وبێمه‌رجی جه‌نگه له‌غه‌ززه.
فواد حسێن داوای هه‌ڵگرتنی ئابڵۆوقه‌ی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و پاراستنی خه‌ڵكی سڤیلی كرد و ڕایگه‌یاند: عێراق به‌رپرسیارێتیی ته‌واوه‌تی پیشێلی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته ئه‌ستۆی قه‌واره‌ی زایۆنی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پشتیوانیی جێگیر و بێمه‌رجی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین دووپات كرده‌و ه‌و ڕاشیگه‌یاند: ئاشتیی هه‌میشه‌یی و دادگه‌رانه نایه‌ته دی مه‌گه‌ر به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە