15/04/2026 285 جار خوێنراوەتەوە

دوای ئاگربەست، دووجار بە دڕۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر هەرێم


وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە دوای ئاگربەستیش هێرشەکان بۆ سەر هەرێم بەردەوامن و داوا دەکات سەقامگیری ناوچەکە نەکرێتە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەوە دووەهەمین جارە بە دڕۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار دڕۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ جەختیشی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە کە بەشێک نەبووە لە شەڕ و داواش دەکات کە چیتر سەقامگیری هەرێم و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    پێنج كەس لەسەر داربڕین و راوكردنی نایاسایی لە سلێمانی و شارەزوور دەستگیركران

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرەکەی کۆگای سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە پارێزگارێكی نوێ لە توركمان بۆ كەركووك هەڵدەبژێرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەكلاكردنەوەی پشكی بودجە، شاندی هەرێم سبەی دەگاتەوە بەغدا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نۆ ساڵ بەسەر 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی نیوەی خاكی كوردستان تێدەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی 10 ملیار دیناره‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: لە زۆربەی ناوچەکان بارانی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبه‌ی تاوه‌باران ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

سەرەتا