15 کاتژمێر پێش ئێستا 205 جار خوێنراوەتەوە

دوای هێرشەكەی سەر قەتەر، ئەگەری هێرش بۆ سەر توركیاش لە ئارادایە

پەیام 

دوای هێرشەكەی سەر قەتەر، ڕۆژنامەیەكی زایۆنی هۆشداری لە ئەگەری بەئامانجگرتنی توركیایشی لەلایەن قەوارەكەوە دەدات.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆتی زایۆنی بڵاویكردووەتەوە كە دوای هێرشەكەی نۆی ئەیلولی سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر كە تێدا شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی حەماس بە ئامانج گیرا، ئەگەری هێرشی هاوشێوەیشی بۆسەر توركیا زیاتر كردووە.

ڕۆژنامە زایۆنییەكە ئاماژەی بەوە كردووە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك لەگەڵ ئەنقەرە دەبێتە كارەساتێكی ستراتیژی و كاردانەوەكانی لەوەی قەتەر زیاتر دەبێت.

هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی لە دەوحە شاندی دانوستانكاری حەماسی لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون بەئامانج گرت كە دانوستانیان لەسەر پێشنیازی ئەمریكا بۆ ئاگربەست دەكرد و بەهۆیەوە شەش كەس كوژران كە كوڕێكی خەلیل حەیە و كامەندێكی ئەمنی قەتەری تێدابوو، لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەكە هێرشەكە و ڕاگەیاندنێگی شاباكی بۆ پووچەڵكردنەوەی هەوڵێكی كوشتنی بین غەفیر پێكەوە گرێ داوە و گوایە شانەیەكی حەماس لە توركیاوە پلانیان بۆ دانابوو، بەڵام توركیا ڕەتیكردووەتەوە لە ڕووداوی لەو شێوەیە تێوە گلابێت و هێرشەكەی سەر قەتەریشی سەركۆنە كردووە.

ڕاپۆرتەكەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت هۆشداری داوە لەوەی بە ئامانجگرتنی هەر پێگەیەكی حەماس لە توركیا كە ئەندامی ناتۆیە و خاوەنی هەژموونی ناوچەیی فراوانە، بە بەهێزی وەڵام دەدرێتەوە و هەڕەشەی ڕاكێشانی ناوچەكە بۆ ململانێیەكی گشتگیر دەكات، بەڵام فشارە ناوخۆییەكان ڕەنگە نەتەنیاهوو بۆ مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەیەك كە پێشتر حسابیان بۆ نەكردووە ڕابكیشێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل بانگەشەی دەستگیركردنی چەند ئێرانییەک لە سووریا دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل پلانی ڕاگواستنی دانیشتووانی غـ.ەززە ڕادەستی ئەمریكا دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەی نیشتەجێبوونی جوولەكەنشین لەسەر خاكی فەڵەستین فراوانتر دەکرێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای هێرشەكەی سەر قەتەر، ئەگەری هێرش بۆ سەر توركیاش لە ئارادایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی؛ قەتەر میوانداری لوتكەی عەرەبی - ئیسلامی دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: کاتی پێویستمان نەبوو تاکو ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بوەستێنین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕۆژێك له‌ ڕێكه‌وتن؛ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشه‌كه‌ی‌ قه‌ته‌ر چۆن ئه‌نجام دراوه‌ و ئه‌مریكا كه‌ی‌ ئاگادار بووه‌؟

سەرەتا