15 کاتژمێر پێش ئێستا 111 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆژەی نیشتەجێبوونی جوولەكەنشین لەسەر خاكی فەڵەستین فراوانتر دەکرێت

پەیام

سەرۆكوەزیرانی زایۆنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئی یەكی پەسەندكرد كە قودس و كەناری خۆراوا لەیەكتر دادەبڕێت و دروستكردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون و كۆمەڵگەی جوولەكەنشین لەسەر خاكی فەڵەستینی داگیركراو فراوان دەكات.

لەمیانەی سەردانیدا بۆ كۆمەڵگەیەكی جوولەكەنشین لە كەناری خۆراوای داگیركراو، بنیامین نەتەنیاهوو ڕایگەیاند، هەزاران یەكەی نیشتەجێبوونی دیكە لەم پڕۆژەیە دروست دەكەین و ڕێگا نادەین دەوڵەتی فەڵەستینی لێرە دروست بكرێت.

بنیامین نەتەنیاهوو جەختی كردەوە، سنووری قەوارەی زایۆنی كە بە دەوڵەتی ئیسڕائیل ناوی هێنا، كەناری خۆراوا نابێت بەڵكو لەسەر سنووری ئەردەن دەبێت. ڕاشیگەیاند: بەردەوام دەبن لە جەنگی غەززە تاكو بزووتنەوەی حەماس بە تەواوی دەبەزێنن.

ئەو پرۆژە نوێیەی نەتەنیاهوو واژووی كرد، ناوی (ئی 1) ـە و ئامانجیەتی شاری قودس ببەستێتەوە بە پرۆژە نیشتەجێیەكانی جوولەكەكان لە كەناری خۆراوا، بەمجۆرە كەناری خۆراوای داگیركراو و قودس لەیەكتر دادەبڕێت و نەخشەی دیمۆگرافیی ناوچەكە دەگۆڕێت. ئەمەش دەوڵەتی فەڵەستینیی چاوەڕوانكراو پارچەپارچە دەبێت و خاكەكەی لە یەكتر دادەبڕێت.
لە بەرانبەردا حسێن ئەلشێخ، جێگری سەرۆكی دەسەڵاتدارێتیی فەڵەستین ڕایگەیاند: ئەوەی پێی خۆشە و ئەوەشی پێی ناخۆشە با بزانن، دەوڵەتی فەڵەستین لەڕێگەیە. ڕاشیگەیاند: نە پرۆژەی ئی 1 و نە هیچ ڕێكارێكی دیكە ناتوانن ببنە بەربەست لەبەردەم گەلی فەڵەستین بۆ گەیشتنە بە ئامانجەكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل بانگەشەی دەستگیركردنی چەند ئێرانییەک لە سووریا دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل پلانی ڕاگواستنی دانیشتووانی غـ.ەززە ڕادەستی ئەمریكا دەكات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    پڕۆژەی نیشتەجێبوونی جوولەكەنشین لەسەر خاكی فەڵەستین فراوانتر دەکرێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای هێرشەكەی سەر قەتەر، ئەگەری هێرش بۆ سەر توركیاش لە ئارادایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی؛ قەتەر میوانداری لوتكەی عەرەبی - ئیسلامی دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: کاتی پێویستمان نەبوو تاکو ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بوەستێنین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕۆژێك له‌ ڕێكه‌وتن؛ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشه‌كه‌ی‌ قه‌ته‌ر چۆن ئه‌نجام دراوه‌ و ئه‌مریكا كه‌ی‌ ئاگادار بووه‌؟

سەرەتا