11 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل پلانی ڕاگواستنی دانیشتووانی غـ.ەززە ڕادەستی ئەمریكا دەكات
پەیام
كابینە توندڕەوەكەی قەوارەی زایۆنی بە سەركردایەتیی نەتەنیاهوو بەنیازە لە مانگی داهاتووەوە پلانی ڕاگواستنی زۆرەملێی دانیشتووانی غەززە لەڕێی وشكانی و ئاسمانییەوە دەستپێبكات.
كەناڵی 12ی زایۆنیش ڕایگەیاند: دامەزراوی ئەمنی پلانەكانی ڕاگواستنی هاووڵاتیانی فەڵەستینی لەسەرەتای مانگی داهاتوو بە ڕێگای جۆراوجۆری وشكانی دەریایی ڕادەستی نەتەنیاهوو كردووە.
كەناڵە زایۆنییەكە ڕایشیگەیاند: پێویستە نەتەنیاهوو پلانەكە نیشانی ماركۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بدات، كە بڕیار وایە یەكشەممەی داهاتوو سەردانی قەوارەكە بكات، ڕونیشیكردەوە، بۆ پێشوازی لە هاووڵاتیانی فەڵەستینی، ئیسرائیل پێشتر پەیوەندی بە ژمارەیەك وڵاتەوە كردووە.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی میسر جەختی كردبووەوە، ئەوەی باس دەكرێت لە گفتوگۆی ئیسرائیل لەگەڵ ژمارەیەك وڵات سەبارەت بە ڕاگواستنی هاووڵاتیانی فەڵەستینی بۆ وڵاتەكانیان، قەبوڵ نەكراوە و میسر ڕاگواستنی فەڵەستنیییەكان قەبوڵ ناكات و بەشداریش نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە