2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
ماركۆ رۆبیۆ: سهرهڕای هێرشهكان؛ ئهگهری ڕێككهوتن ههیه
پهیام
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرەڕای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی، هێشتا گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەرێکی کراوە و گونجاوە.
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە رایگەیاندووە، سەرەڕای هێرشەکانی ئەم دواییەی واشنتن، هێشتا دەرفەتی واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ تاراندا ماوە و پرۆسەکە لەبارە، بەڵام داڕشتنی بەندەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات ڕەنگە چەند ڕۆژێکی کەم بخایەنێت. چونکە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی زۆر لەسەر داڕشتنە دیاریکراوەکانی ڕەشنووسی سەرەتایی ڕێککەوتنەکە لەئارادایە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆبیۆ لە کۆمێنتێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا، جەختی لەسەر گرنگیی بە کراوەیی مانەوەی گەرووە ئاوییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ڕێڕەوانە بە هەر شێوازێک بێت بە کراوەیی دەمێننەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە